ئەمڕۆ سۆفتوێر دونیای خواردووە. بەهۆی زیادبوونی لێڤرەج (نمونە زیرەکی دەستکرد) دروست کردنی سۆفتوێر هەرگیز وا ئاسان نەبووە بەڵام گەشەپێدەران هەر شکست دەهێنن بۆ بازاڕ کردنی بەرهەمەکانیان
کێشەکە لە بەهرەی پڕۆگرامینگ و کۆد نوسین نیە
هەمووان دەزانن دروست کردنی سۆفتوێر واتا چارەسەر کردنی کێشەیەک. کێشە لێرە واتا کەسێک کە دەیەوێت لە خاڵی ئەلف بچێتە خاڵی بێ بەڵام بەهۆی چەندین هۆکار ناتوانێت، گەر بشتوانێت کات و پارەو وزە لەدەست دەدات بەهۆی ڕێگاکەوە
سەیرکردنی کێشەکە بە لێنزەکانی
سایکۆلۆژی + ستراتیژی + مارکێتینگ
یارمەتیت دەدات لە بازاڕەکە و کڕیارەکان تێبگەیت
بۆچی سایکۆلۆژی؟
کێشە کاریگەری جۆراوجۆری هەیە لەسەر هەست. کێشەیەکی ئازاربەخش سەرنجڕاکێشترە لە کێشەیەکی ڕۆتینی ڕۆژانە. بۆ نمونە ئۆتۆمبێلەکەت دەنگێکی لێوە دێت بەراورد بەوەی پاتریەکەی بمرێت: کێشەی دووەم کارەکانت ڕادەگرێت (ئازاری زیاترە)
ئەکشن بۆ تۆ
لەجیاتی زیاد کردنی هەزارو یەک تایبەتمەندی بۆ سۆفتوێرێک، ئەو تایبەتمەندیە بدۆزەوە کە ئازارێکی گەورە چارەسەر دەکات بۆ بەکارهێنەران. بۆ نمونە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن دەتوانن سودی زیاتر وەربگرن بە دروستکردنی ئەلگۆریزمێک کە پێشبینی حەزی بەکارهێنەر بکات لەجیاتی ئەوەی هەموو ڕۆژێک ڕەنگی ئایکۆنەکان ئەپدەیت بکەنەوە
بۆچی ستراتیژی؟
هەڵبژاردنی بازاڕەکەت بە هەڕەمەکی هەنگاوی یەکەمی شکستهێنانە. بازاڕێک کە خەڵکەکەی کاریان دەڕوات بەبێ سۆفتوێر زۆر زەحمەتە بەهای ماندووبونەکانت ببینن. بۆ نمونە سۆفتوێرێکی ژمێریاری بۆ مام عوسمانی مریشک فرۆش جێی پێکەنینە، کابرا بیست ساڵە کارەکەی ڕۆیشتیە چ مەجبوور نیە بێ بەرهەمەکەت لێبکڕێت. پۆینتەکە ئەوەیە کڕیارەکانت وەکو خۆت بناسی تاوەکو بزانیت کوێیان دێشێت تۆش ئەو دەرمانەیان پێببەخشیت
ئەکشن بۆ تۆ
بازاڕەکە هەڵبژێرە و لێی ورد بەوە. لەجیاتی ”سۆفتوێری ژمێریاری بۆ کۆمپانیاکان”، بڵێ ”سۆفتوێری ژمێریاری بۆ کۆمپانیاکانی بواری خواردن”. ئینجا ئەم کوچەی بازاڕ بخوێنەوە کە چ ئازارێکیان بە سۆفتوێرەکەی تۆ چارەسەر دەبێت
بۆچی مارکێتینگ؟
دروست کردن شتێکە و فرۆشتن شتێکی تر. مارکێتینگی ئەمڕۆ زۆر دەوەستێتە سەر بەدەستهێنانی سەرنج و دروست کردنی حەز و لکاندنی بەهایەکی گرنگ بە بەرهەمەکەت
ئەکشن بۆتۆ
بەیەک ڕستە بە کڕیار بڵێ چی بەدەست دەهێنێت یان لەچی ڕزگاری دەبێت لەگەڵ بەرهەمەکەت. لەجیاتی ئەوەی بڵێی ”سۆفتوێرەکەمان یارمەتیت دەدات فرۆشی مانگانە زیاد بکەی” بڵێ ”سۆفتوێرەکەمان مانگانە ئەوەندە پارەیەت بۆ زیاد دەکات بەم میکانیزمە…”
ڕستەی دووەم متمانەی زیاترە و سەرنجی زیاتر ڕادەکێشێت. ئەم یەک ڕستەیە زۆرجار یارمەتیت دەدات بە سۆفتوێرەکەتدا بچیەوە و گۆڕانکاری باش بکەیت.

Leave a Reply