لە سەرەتای دەستپێکی ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی، بینین گرنگترین هۆکاری مانەوە بووە لە ژیان
بینین (سەیرکردن) هۆکارێک بووە لە تێگەیشتن و مانابەخشین بە شتەکان
بینینی شوێن پێی گەورە = مەترسی
بینینی کەروێشکێک کە لە ترسا ڕادەکات = خواردن
بینینی سێبەری دارێک = شوێنی حەسانەوە دوور لەگەرمی خۆر
بەپێی کات، بەهۆی سەیرکردن، نوێگەری ڕوویدا، ژیان باشتر بوو، مانەوە گەڕەنتی تر بوو
بینین هێندە بەهێزە کە مێشک ڕاستەوخۆ کاریگەرییەکەی دەخاتە سەر هەموو لەش
لە ژیانی مۆدێرنی ئێستا:
– وێبسایتێک دەکەینەوە یەکسەر بەشێکی دیاریکراو چاومان ڕادەکێشێت بەهۆی دیزاین و دانانی نوسین و دوگمەکان بە شێوەیکی دیاریکراو
– شێوەو دیزاینی خواردنەوەیەک یەکسەر حەزی خواردنەوەیمان بۆ دروست دەکات
– جلوبەرگ و جوڵەی کەسی بەرامبەر یەکسەر دەبێتە وێنەیەکی کەسایەتیەکەی لە مێشکمان
…هتد
سەیرکردن بەهێزترین ئامرازی مرۆڤە بۆ دروست کردنی مانا، نوێگەری، داهێنان …هتد
بەڵام چۆن سود لەم هێزە وەربگرین؟ گەر تا ئێرەت خوێندەوە بێگوومان وەڵامەکەت دەوێت
با دوو پرسیارت لێ بکەم پێش ئەوەی وەڵامەکەیت پێ بڵێم
بۆچی ئەندازیارێک نەخشەی خانوێک دەکێشێت پێش دروستکردنی؟
بۆچی لە قوتابخانە سەبوڕە هەیە؟
وەڵامی ئەو دوو پرسیارە ڕوونە… تاوەکو ئەنجامەکان ببینرێن، تاوەکو کەسێکی تر تێیبگات …هتد
ئێستا بێینەوە سەر پرسیاری ”چۆن سود لەم هێزەی بینین وەربگرین”
ئەمجارە کێشەیەکت هاتە پێش، هەموو بەشەکانی کێشەکە بخە سەر کاغەزێک یان هەرشتێک کە چاوت بە جوانی بیبینێت. پاشان پەیوەندی نێوان بەشەکان هێڵکاری بکە. چی دەبێتە هۆی چی و بۆچی و چۆن…
ئامانجەکە ئەوەیە هێزی سەیرکردن بەکاربهێنی تاوەکو هەموو توانای پڕۆسێسی مێشکت بخرێتە سەر بابەتی ویستراو
کاتێک بە وێنەکردن visualization کێشەیەک یان بیرۆکەیەک نیشانی چاوت دەدەیت مێشکت پرۆسەی پێشبینی کردن کارا دەکات
پرۆسەی پێشبینی کردن چیە؟ ئەگەر بازنەیەکت نیشان بدەم و لە سەرەوەی ناو بازنەکە دوو خاڵی لێبێت پاشان پێت بڵێم لە چی دەچێ تۆش یەکسەر دەڵێی وەڵا بە دەمووچاو دەچێ بەڵام دەمی نیە… ئەها ئەوە پرۆسەی پێشبینی کردنە. مێشک هەمووکات خەریکی ئەم شتەیە پێشبینی لە ڕێگای پاتێرن
بۆیە، ئەمجارە ویستت لە بیرۆکەیەک قوڵ ببیەوە، یان کێشەیەکی کەسی یان بزنس چارەسەر بکەی ئەم هێزی وێناکردنە بەکاربهێنە زۆر زۆر سودی لێدەبینی
زۆر ئامراز و ئەپڵیکەیشن هەیە بۆ ئەم مەبەستانە، تەنها لە گۆگڵ بنوسە mind map
—
وێنەکەی خوارەوەش کاتێک دروستم کرد کە بە چەند هێڵکاریەکی سادە زانیم بەشە سەرەکیەکانی ئەم پۆستەم چیە پاشان بە ئاسانی لە بیرۆکەوە کردم بە وێنە.

