·

کڕیار دەیەوێت بزانێت بەرهەمەکەی تۆ بۆ جیاوازە

کڕیار دەیەوێت بزانێت بەرهەمەکەی تۆ بۆ جیاوازە. هەمیشە بەشێوەیەکی سادە و ئاسان یارمەتیان بدە تێبگەن تاوەکو هەوڵی مارکێتینگت بەفیڕۆ نەچێت

کڕیار
ناسنامە و کاروپیشەیاننمونە: دیزاینەر، پڕۆگرامەر، بەڕێوبەری مارکێتینگ

کێشە / ئازار
ئەو شتەی بەردەوام ئاخی پێ هەڵدەکێشن. نمونە: نەبوونی سکیڵ

چیان تاقیکردۆتەوە
بۆچی هێشتا کێشەکەیان هەیە؟ نمونە: کڕینی کۆرس و پشتگوێخستنی

بەرهەمەکەی تۆ
پێناسەیەکی یەک ڕستەیی. نمونە: پلاتفۆرمێک بۆ سەیرکردنی موچەی کارەکان

بۆچی بەرهەمەکەی تۆ باشترە
ڕاستیەکان دەربارەی بەرهەمەکەت. نمونە: فڵان شت بەم شێوەیە ئەنجام دەدات

ئەنجامی بینراو
ئەو ئەنجامەی بەرهەمەکەی تۆ دروستی دەکات. نمونە: بوون بە کەسێکی کارامە و لێهاتوو لە بزنس

بۆ ئەوەی بەرهەمەکەت بەشێوەک نیشان بدەیت کە بینەر گرنگی پێبدات و بێتە زۆنی بڕاندەکەت پێویستە ڕەچاوی

چەند خاڵێکی گرنگ بکەیت

١. ورد بەوە لەوەی ئۆفەرەکەت بۆ کێیە. ئەگەر بڵێی ئۆفەر و ناوەڕۆکەکانم بۆ هەموو کەسێکە ئەوا لە ئێستاوە دەست لە سەرکەوتن بشۆ

٢. ئەو کەسانەی کە دیاریت کرد بە ئامانجیان بکەی پێشتر هەوڵیان داوە کێشەکەیان چارەسەر بکەن. پێویستە نیشانیان بدەیت کە ئاگات لە مەسەلەکە هەیە تا پێیان بڵێی بۆچی شکستیان هێنا

٣. میکانزیمی بەرهەمەکەت بە کورتی ڕوون بکەوە، بەڵام زیاتر سەرنج بخە سەر ئەو داهاتووەی کە بەدەستی دەهێنن لەگەڵ بەرهەمەکەت

ئەوەی فێربووی لە ناوەڕۆک و ڕستەی ئۆفەرەکانت بەکاریان بهێنە

نمونەیەک: بڕاندێکی جلوبەرگ

لە زستاندا هەرچی لەبەر دەکەیت سەرما وازت لێناهێنیت. هۆکارەکەی ئەوەیە جلوبەرگەکانت لە ماددەیەک دروستکراون کە گەرمی لەشت بەفیڕۆدەدەن. جلوبەرگەکەی ئێمە سەدا سەد لە خوری مەڕ دروست کراوە، لەناو بەفریش بی گەرمی لەشت دەهێڵێتەوە”

ئەم نمونەیە باس لە کێشەک و هۆکاری شکستی چارەسەرەکان دەکات و بە کورتی نیشانی دەدات چی ڕوودەدات لەگەڵ بەرهەمەکەی ئەوان.