·

بزنسێک دروست بکە پشت نەبەستێت بە منافەسەکردن

هەر بزنسێکت هەبێت، هەوڵەکانت بۆ ئەوەیە کڕیار لە current state بگەیەنیتە desired state

current state
کڕیار لەگەڵ کێشە و ناخۆشیەکانی ئەمڕۆی

desired state
خەون و ئامانج کە کڕیار دەیەوێت پێی بگات

هەر بزنسێکت هەبێ و هەرچەندیش پێت وابێ کە هێشتا زۆر شت ماوە فێری ببی، بەم بیرۆکەیە دەستکەوتی کاریگەرتر بەدەست دەهێنیت

کاتژمێرێک لەگەڵ خۆت دابنیشە، تەنها قەڵەم و کاغەزت لابێت
دوو فیگەر دروست بکە وەکو ئەوەی لە وێنەکە دامناوە
پاشان لە ژێر هەر یەکێکیان هەموو ئەو شتانە بنوسە کە گونجاون
بۆ نمونە کڕیارەکەت کێشەی هەیە لە زۆر سەرف کردنی پارە، کات …هتد
وە ئامانجی کڕیارەکە بریتیە لە گەیشتن بە ڤێرژنێکی خۆی کە ڕزگار بووە لە کێشەکە
پاشان کارتێکەرەکان بدۆزەوە، بۆچی کێشەکە بوونی هەیە؟
دواتر لیستێک لە چارەسەرەکان بنوسە کە بۆشاییەکەی نێوان ئەمڕۆ و سبەی پڕبکاتەوە

کڕیار لە ئەمڕۆ (هەبوونی کێشە) دەیەوێت بچێتە سبەی (چارەسەری کێشە)

تۆ وەکو بڕاندێک بە دروست کردنی پردێک ئەو بۆشاییە پڕ دەکەیەوە

دوای ئەوەی کاغەزەکەت پڕ کرد لە نوسین و شیکارکردنی کێشە و چارەسەرەکان، دوو شت ڕوودەدەن:
یەکەم: دەزانیت کام کێشە چارەسەربکەیت و کێن ئەوانەی کێشەکەیان هەیە
دووەم: دەزانیت چۆن قولابێک دروست بکەی (مارکێتینگ) بۆ ڕاکێشانیان و کردنیان بە کڕیارت

بەم شێوەیە بزنسێک یان بڕاندێک دروست دەکەیت کە پشت نابەستێ بە منافەسە کردن، وە هەمان شت ناکەیت کە سەدان کەسی تر دەیکات.