هاوکێشە بیرکاریەکان پێمان دەڵێن فڵان شت یەکسانە بە فڵان شت. لە ئینتەرنێتدا سێرچی شتێک دەکەی ئەو بابەتانەت بۆ دەهێنێت کە پەیوەندی بە گەڕانەکەت هەیە
بۆ نمونە لە گۆگڵ دەنوسی پیتزا وێنەی پیتزا دێتە بەرچاوت. ئەم ڕووداوە هۆکارەکەی ئەوەیە کە وشەی پیتزا و وێنەکانی پیتزا بەیەکەوە بەکارهاتووە لەلایەن ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە، بۆیە ئامێرەکە (گەڕانی گۆگڵ) وێنە و وشەی پیتزای بەیەکەوە بەستووە
ئێستا گۆگڵەکە بکە بە مێشک، خەڵکەکەش بکە بە دەمارەخانەکان، وە سێرچەکە بکە بە خووەکان
کاتێک دوو شت لە هەمان کات ڕوودەدەن ئەوا مێشک بە میکانزیمی بەمەرجکردن conditioning بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە بەشێوەیەک کە یەکێکیان دەبێتە ڕیفرێنس (لینک) بۆ ئەوی تریان
ئەم زانیارییە کابرایەک دۆزییەوە بە ناوی پاڤڵۆڤ، کاتێک تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامدا بۆ بەیەکبەستنەوەی دەردانی لیکی دەمی سەگەکەی لەگەڵ لێدانی زەنگ. بە میکانیزمی دووبارەکردنەوەی ڕوودانی دوو شت (زەنگ+خواردن) مێشکی سەگەکەی ڕاهێنابوو کە هەست بکات خواردن لەڕێیە هەر کاتێک زەنگێکی لێدەدا بەمەش دەمی سەگەکە ئامادەی خواردن دەبوو (دەردانی لیک)
بەپێی کات ئەو میکانیزمە لە مرۆڤیش دۆزرایەوە.
وتەی بەناوبانگی neurons that fire together wire together لە دایک بوو. ئەو دەمارەخانانەی بەیەکەوە چالاک دەبەن پەیوەندی نێوانیان بەهێز دەبێت
بۆ نمونە ئەگەر چەند جارێک لە کاتی هەستکردن بە سترێس جگەرە بکێشی ئەوا چانس زۆرە سترێسەکانی داهاتوو وات لێبکەن جگەرە بکێشیەوە. مێشک لینک دروست دەکات لە نێوان ئەو شتانەی بەیەکەوە ڕوودەدەن
ئەگەر پێش خەوتن گوێ لە مۆسیقایەکی دیاریکراو بگری بەپێی کات مێشک خەوتن و مۆسیقاکە لینک دەکات، پاشان هەر مۆسیقاکەت گوێ لێبێ هەست بە خەوتن دەکەی. نمونەیەکی تر ئەوەیە ئەگەر لە شوێنی خەوتن دابنیشی هەست بە خەواڵوویی دەکەیت
هەر شتێک کە دەیکەیت کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر مێشک. دروست کردن یان شکاندنی خووێک بە هەمان میکانیزم بەدەست دێت
ئەو زانیاریەی خوێندتەوە سودی چیە بۆ ژیانی کەسی یان بزنس؟
لە ژیانی کەسی
نمونە: دەتەوێت هەموو ڕۆژێک کتێب بخوێنیەوە؟ خوێندنەوەکە ببەستەوە بە شتێک (شوێن، مۆسیقا، خواردنەوە …هتد)
لە بزنس
نمونە: بەکارهێنان و دووبارەکردنەوەی شتێک لەگەڵ کەسایەتی بڕاندەکەت. ئەپڵ لە هەموو بەرهەمەکانی هەوڵدەدات هەستی بەرەوپێشچوون و تەکنەلۆژیا و نوێگەریت پێببەخشێت. مێشکی خەڵکیش هاوکێشەیەک دروست دەکات: نوێگەری = ئەپڵ.
