·

بازاڕەکەت ستراتیژیانە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ون نەبیت

بیهێنە پێش چاوت کە بازاڕ/مارکێت بریتیە لە نەخشەی وڵاتێک. لەسەر ئەم نەخشەیە ژمارەیەکی زۆر شار هەیە (بازاڕ) وە هەر شارێک پڕە لە گەڕەک (نیمچە-بازاڕ) وە هەر گەڕەکێک پڕە لە کۆڵان (نیش)

وا دابنێ ئایس کرێم دەفرۆشیت

دەچیە کۆڵانێک منداڵەکان هەموویان حەزیان لێیە ئایس کرێمت لێبکرن بەڵام پارەیان پێ نیە. پاشان دەچیە کۆڵانێکی تر گەورەو بچوک ئایس کرێمت لێدەکڕن. هەفتەی دواتر تۆ دیێیتەوە هەمان کۆڵان چونکە دەزانی کە کڕیاری زۆر لەوێ بەدەست دەهێنیت. دۆزینەوەی نیش لە بازارێک هەمان شتە.

لە هەر بوارێک کار بکەی، دەتوانی بوارەکە دابەش بکەیە سەر بازاڕ و نیمچە بازاڕ و نیش

زۆربەی کات بازاڕ و نیمچە بازاڕەکە پڕن لە یاریزانی تر کە تۆ ناتوانی ڕکابەریان بکەی.

بۆ نمونە بازاڕی تەکنەلۆژیا و سۆفتوێر، پاشان نیمچە بازاڕی ئەپڵیکەیشنی گەیاندنی خواردن، لێرەدا بازاڕەکە پڕ بووە لە قرش بۆیە پێی دەگوترێ ڕووباری سوور. هیچ مانایەکی نیە تۆ بێی هەمان کاری وان بکەی.

بەڵام بە بیرکردنەوە لە بازاڕەکە دەکرێ بیرۆکەی نوێ دابهێنی و بیکەیە نیشێکی تایبەتی خۆت (ڕووباری شین)

نیشەکەت دروست بکە

بەهرەو کەسایەتی تۆ وادەکات لەگەڵ بەشێک لە خەڵک بگونجێی و لەگەڵ بەشەکانی تر زۆر نەگونجێیت. بەپێی ئەزموونی ژیانت وە بەپێی کات دەزانیت کە کارکردن لەگەڵ کام جۆری خەڵک ئاسوودەترە لەلات. ئەو جۆرە کەسانە بکە هەڵبژاردەی یەکەمت کاتێک دەتەوێت بزنس بکەیت.

خەڵکەکان دابەش بکە سەر شار و گەڕەک و کۆڵانەکان. هەڵسەنگاندێکی ورد بکە و ڕستە زێڕینەکە دروست بکە (یارمەتی فڵان گروپ دەدەم فڵان کێشە چارەسەر بکەن)

بەڵام چۆن بزانی کام گروپ هەڵبژێری؟

سەیری دوو شت بکە
١. قەبارەی نیشەکەت (چەند کەس لەم کۆڵانانە کێشەکەیان هەیە)
٢. خەڵکی کام کۆڵان بەڕاکردن دێنە لات بۆ چارەسەر

خەڵکی نیشەکەت (کۆڵانەکە) پێویستە دوو تایبەتمەندیان هەبێت

١. توانای کڕین (هەبوونی پارە)
٢. ئامادەیی لە کڕین (ڕەزیل نەبن)

نیشانەی هەبوونی نیشێکی سەرکەوتوو ئەوەیە بتوانی ڕستەیەکی لەم شێوەیە دروست بکەی:

یارمەتی فڵان گروپ دەدەم کە بەهۆی فڵان هۆکار ئەم شتانە لەدەست دەدەن، من بە فڵان ڕێگە بۆیان چارەسەر دەکەم.

گروپ: پیشەیان لەیەک نزیکە، لەهەمان کۆڵان دەمێننەوە
کێشە: کێشەیەکیان هەیە کە کاریگەری ماددی و مەعنەوی هەیە و بەدەستیەوە ئاخ هەڵدەکێشن
هۆکار: کێشەکە هۆکارێکی هەیە کە یان نایبینن یان توانایان نیە چارەسەری بکەن
چارەسەر: ئەنجام و میکانیزمی چارەسەرەکەت کە کێشەکەیان بۆ بنبڕ دەکات