·

پۆزیشینینگ Positioning چیە؟

نەخشاندنی ناوەڕۆکی بەرهەمەکەت هەنگاوی یەکەمە. کە تێیدا وەکو شاعیرێکی ئاشق بە شان و باڵی یاردا هەڵدەدەیت. زۆربەی هەڵەکان لێرە ڕوودەدەن. تەنانت یاریش کابرای لە پێش چاو دەکەوێت کاتێک هەر مەدح و باسی خۆی دەکات. وایە؟

بۆ ئەوەی مارکێتینگی بەرهەمەکەت سەرکەوتوو بێت پێویستە پۆزیشنینگت زیرەکانە بێت

پۆزیشینینگ Positioning چیە؟

هەر شتێکی پەیوەست بە بەرهەمەکەت وەکو ناو، نرخ، ڕستەی ڕێکلام…هتد کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کڕیار بەرهەمەکەت چۆن هەڵدەسەنگێنێت. پێناسەکردنی پۆزیشنینگ بریتیە لە پڕۆسەی دروستکردنی کەسایەتی بەرهەمێک و پاشان ئاشناکردنی بە کڕیار و داگیرکردنی سوچێک لە مێشکی. بۆ نمونە کاتێک بڕاندێکی سۆفتوێر بەردەوام دەڵێت ”ڕێکخستنی داتاکانت ئاسان دەکەین” ئەوا پۆزیشنینگیان بریتیە لە ”پێشکەشکردنی سادەیی”. گەر ڕاست بێت ئەوا هەموو شتێک کە دەیکەن سادەیەو دوورن لە ئاڵۆزکردنی کارەکان. ئینجا پاش ئەوەی کۆمپانیاکە ئەم بەڵێنەی بردە سەر بۆ جارێک یان زیاتر ئەوا مێشکی کڕیار وشەی ”سادە” و ناوی کۆمپانیاکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و متمانەی پێدەکات. ئەم گۆڕانکارییە لە مێشکی کڕیار بەچاندنی بەرهەمەکەت لە شوێنێکی ستراتیژیانە بریتیە لە پۆزیشینینگ

بۆچی پۆزیشنینگ گرنگە؟

لەکاتی مارکێتینگ ئەگەر پۆزیشنینگت دیار بوو دەزانیت چی بڵێی و چی نەڵێیی و بۆ کێی بنوسی و ڕێکلامەکەت تارگێتی کێ بکات. واتا پەیامی مارکێتینگەکەت بەپێی پۆزیشنینگەکەت دەنوسیت بەمەش کاریگەری زیاتری دەبێت لەچاو نوسینی ڕێکلام و ناوەڕۆکی هەڕەمەکی

چۆن پۆزیشنینگ دروست بکەم بۆ بەرهەمەکەم؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەوە
١. کڕیارەکانم کێن؟
٢. بەرهەمەکەی من چ کێشەیەکیان بۆ چارەسەر دەکات؟
٣. کەی/لەکوێ/بۆچی توشی کێشەکە دەبن؟
٤. ئەوان چی لەدەست دەدەن بە چارەسەر نەکردنی کێشەکە؟

نمونە

  • کڕیارەکانم بریتین لە پڕۆگرامەرانی گەنج کە بەکارهێنەری لینکیدین
  • بەرهەمەکەم یارمەتیان دەدات بڕاندی کەسیان بەهێزتر بکەن
  • ئەوان هەمیشە خەریکی کۆدینگن مەجالی ناوەڕۆک و بڕاند و مارکێتینگیان نیە
  • دەرفەت و هەلی زێڕین لە ژیانی کار لەدەست دەدەن بە نەبوونی پڕۆفایلێکی کارا

ئەم زانیاریانەی سەرەوە ئاڕاستە و ستراتیژی پۆزیشنینگی بەرهەمەکە دیاری دەکەن. ئێستا پێویستمان بە دەربرین هەیە

بە بیرکردنەوە لەم ڕستانەی سەرەوە دەتوانین کۆمەڵێک ڕستە دروست بکەین بۆ داگیرکردنی سوچێکی مێشکی خوێنەر (کڕیار). بابەیەکەوە بیر بکەینەوە: ئەم جۆرە کڕیارانەی من کاریان دروست کردنی سۆفتوێرە، وە چونکە کاتیان زۆر کەمە بۆیە ناتوانن زۆر خەریکی پڕۆفایل و ناوەڕۆک نوسین و دروست کردنی بڕاندی کەسی بن… هممممم باشە چ بنوسین…

کەواتە بابڵێین (نمونە):
ئەزموونی سۆفتوێرت لەگەڵ کەسایەتیت بکە بڕاندێکی بەهێز – ڕۆژانە تەنها ١٠ خولەک تەرخان بکە

لەم ڕستەیە بۆم دەردەکەوێت کە گرنگەکان بریتین لە کات و ئەنجام. بۆیە هەر ڕستەیەکی تر دروست بکەم پێویستە کات و ئەنجامی تێدابێت. چونکە لە هەڵسەنگاندنەکان بۆم دەرکەوت کە کڕیارەکانم ئەنجامێکیان دەوێت بە کاتێکی دیاریکراو

کەواتە لەم نمونەیە پۆزیشنینگی بەرهەمەکەم بریتیە لە دەستکەوتنی ئەنجامێک ”بڕاندی کەسی” بە تەرخان کردنی کاتێکی کەم ”١٠ خولەک

ئەم پۆزیشنینگە لە مێشکی ئەو کەسانە جێگیر دەبێت کە دواتر ڕێکلامەکانم دەبینن. بەپێی کات هەر ناوی بەرهەمەکەم ببیستن یەکسەر دەزانن ئەنجام و کات مەسەلەکەیە. لەبیرت بێت بەدەستهێنانی سەرنجی گروپی ئامانجت زۆر گرنگە، وە گرنگتر ئەوەیە بەفیڕۆیان نەدەیت

هەنگاوی دواتر چیە؟

ئەم مەسەلەی پۆزیشنینگە سودەکەی ئەوەیە بزانیت کە بەرهەمەکەی تۆ پەیوەندی چۆنە لەگەڵ سروشتی مرۆڤ (کام حەز پڕ دەکاتەوە). بۆچی جیاواز و پێویستە، خەڵک چۆن سەیری بکات، چی شتێک ستراتیژیانەترە لەگەڵ بەرهەمەکەت بیبەستیەوە و بیکەیتە فریادڕەس بۆ پاڵەوانەکە (کڕیار)

پاشان دەربڕین و ڕستەی پۆزیشنینگەکانت لە وێبسایت و بایۆ و ڕێکلام و …هتد دادەنێیت.


چاوەڕوانی ناوەڕۆک و بەرهەمی زیاتر بە لەسەر ئەم بابەتە