هەموو ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا کڕیوتە (جلوبەرگ، خواردن، کەلوپەلی ماڵ، مۆبایل، لاپتۆپ…هتد) لە لایەن سەدان بگرە هەزاران کۆمپانیاوە بەرهەم دەهێنرێن، هەر یەکەیان بە جۆرێک دروست دەکات و هەر یەکێکیان بە نرخ و شێوازێک دەیفرۆشێت
لە پڕۆسەی کڕینەکەت تۆ بڕیارت دا یەکێک لە کۆمپانیاکان هەڵبژێری. ئەو بڕیاردانە لە ئەسڵدا لەژێر کاریگەری کۆمەڵێک کارتێکەر بوو. لەوانەیە هاوڕێیەکت پێشنیاری بۆ کردبی، لەوانەیە کەسێکی تر هاوشێوەی تۆ هەمان شتی کڕیبێت …هتد. گرنگ، کارتێکەر بوونی هەیە کە وادەکات تۆ بڕاندێک هەڵبژێری لەناو سەدان و هەزارانی تر.
مارکێتینگ بریتیە لە دروستکردنی ئەو کارتێکەرە. ئەگەر بەرهەم و خزمەتگوزارییەک بفرۆشی، وا باشتر نیە وابکەی خەڵک لێت بکڕێ و تۆش قازانجێک بکەی؟ کەواتە پۆینتی مارکێتینگ بریتیە لە دروست کردنی هێزێک کە بڕیاردانەکانی خەڵک ڕابکێشێت بۆ تۆ.

ئەم شەش کۆنسێپتەی سەرەوە لە نمونەکانی خوارەوە نیشان دەدەین
– دەچیە سوپەرمارکێتێک میوە بکڕی، دەبینی نوسینێکی هەڵواسراویان داناوە لای میوەکان (میوەی فرێش). ئەم کردارە بریتیە لە ڕاکێشانی سەرنج
– دەبینی هەموو هاوڕێکانت ئایفۆنیان پێیە، تۆش دەتەوێ ئایفۆنت هەبێت. (ئەگەر وەکو ئەوان بم کەواتە بەشێک لەوان دەبم). ئەم کردارە بریتیە لە گۆڕینی تێڕوانین
– لە چلەی هاوین ڕێکلامێکی کۆکا کۆلا دەبینی بەهەموو شێوەیەک سارد بوونەوەو فرێشبوونەوە نیشان دەدات تۆش بیرت دەکەوێتەوە دانەیەک لە سەلاجەکە بهێنی. ئەم کردارە بریتیە لە دروست کردنی حەز
– سەیری مێنوی ڕێستۆرانتێک دەکەی و دەبینی سەدان کەس دەڵێن ڕاقیترین خواردنە، تۆش قەناعەت دەکەی تاقیبکەیەوە. ئەم کردارە بریتیە لە دروست کردنی متمانە
– دەتەوێ خواردنێک داوابکەی و دەبینی فڵان ڕێستۆرانت داشکاندنی لەسەرە تۆش ناتەوێ لە دەستت بچێ بۆیە هەڵیدەبژێری. ئەمە بریتیە لە پاڵپێوەنانی کردار
– بەردەوام هەمان شتت لە هەمان شوێن کڕیوە بەبێ ئەوەی پەشیمانت بکەنەوە. ئەم کردارە بریتیە لە دڵسۆزی
لە نمونەکانی سەرەوە کارتێکەرە سەرەکیەکانمان نیشاندا، کە بریتین لە ڕاکێشانی سەرنج، گۆڕینی تێڕوانین، دروستکردنی حەز، دروستکردنی متمانە، ئاسانکردنی کردار، چاندنی دڵسۆزی
هەر یەکەیان بە چەندین شێواز ئەنجام دەدرێن وە جۆری بزنسەکەت کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی چۆن ئەو کارتێکەرانە دروست دەکەیت بەڵام بنچینەکان هەر هەمان شتن
مارکێتینگ هەموو ئەو هەوڵانەیە کە تۆ پێی هەڵدەستی بە مەبەستی ئەنجامدانی بزنس لەگەڵ کڕیارانت بەشێوەیەکی کاریگەریانە و بەردەوامانە و قازانجانە. فرۆشتنیش بریتیە لە ئەنجامی مارکێتینگی سەرکەوتوو.
