لە هایتێکس پرسیارێکم لە کۆمەڵێک بزنسی گەورەو بچوک کرد: بە یەک ڕستە پێم بڵێ بزنسەکەت چیە. هەموو وەڵامەکان لە شێوەی داڕشتن دەچوون و جەختی لەسەر شتە لاوەکیەکان دەکرد. پێناسەکان وەکو گڵۆپێک وابوون لە جیاتی لەیزەرێک
گەر بزنسێکم هەبوایە بەم شێوەیە بەشداری هایتێکسم دەکرد
یەکەم شت
پێناسەیەکی یەک ڕستەیی بزنسەکەمم دروست دەکرد
بۆ نمونە: فڵان گروپ فڵان کێشەیان هەیە و فڵان شت لەدەست دەدەن بەهۆی کێشەکە، بزنسەکەی من بە یەک و دوو و سێ چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات. وەسەلام
دووەم
ئەو کەسانەی کە دەهاتنە لام هەوڵم دەدا زانیاری کار و کۆنتاکتیان لێ وەربگرم تا دواتر بە فۆڵۆئەپێکی بچوک بیانخەمە نێتۆرکەکەمەوە و داوای فیدباکیان لێبکەم و شتێک یان دووان فێرببم
سێیەم
کۆمەڵێک فڵایەرم دروست دەکرد وەکو هەگبەیەکی زانیاری. ئەگەر بزنسەکەم دروست کردنی خواردن بوایە، فڵایەرەکانم دەبوون بە ”چۆنیەتی ئامادەکردنی خۆشترین پیزا تەنها لە مەتبەخەکەی خۆت”. واتا هەوڵم دەدا خوێنەری کۆنتێنتەکانم گەورەتر بکەم بە بەخشینی زانیاریەک کە ژیان ئاسانتر بکات یان یارمەتیان بدات بەسەر کێشەیەکی دیاریکراو زاڵببن بەبێ ئەوەی دۆلارێک سەرف بکەن
چوارەم
چرکاندنی وێنەیەکم پێشکەش بە کەسانی دیاریکراو دەکرد و دواتر لە ڕێی ئیمەیڵ و کۆنتاکتەوە بۆیانم دەناردەوە لەگەڵ فۆڕمێکی ڕاپرسی یان فیدباک. شتێک بۆ کەسێک بکەی چانس زۆرە بۆت بکەنەوە
پێنجەم
گروپی ئامانجم بۆ تیمەکەم زیاتر ڕووندەکردەوە تاوەکو ئەگەر کەسانی بازنەکەمان سەردانی کردین کاتی تایبەتی لەگەڵ بەسەر ببەین و زیاتر پرسیاری کێشەکانیان لێ بکەین
بەم پێنج بیرۆکەیە بەشداری هایتێکسم دەکرد

