لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ١٧، ئەپڵ مۆدێلی پڕۆماکسی ١٦ی لە وێبسایتەکەی لابرد
ئایە ئەپڵ چیتر نایەوێت ئەم مۆدێلە بفرۆشێت؟ ئایە ئەپڵ ناتوانێ چیتر دروستی بکات؟
بینەر کاتێک دەچێتە سەر وێبسایتی ئەپڵ ئەو هەموو بەرهەمە ڕاقیە دەبینێ و سەیر دەکات پڕۆماکسی ١٦ و ١٧ جیاوازییەکی وای نیە چونکە ئەپڵ بەخۆی بەرهەمە پڕۆماکسەکان گەورەو بلیمەتانە نیشاندەدات، لەبەر ئەوە چانس زۆرە بینەر یان کڕیار ئەو پڕۆماکسە بکڕێت کە نرخی کەمترە، واتا پڕۆماکسی ١٦
بەڵام ئەپڵ نایەوێ بەرهەمە نوێکەی پشتگوێ بخرێت، بۆیە دەبێت شتێک بکات کە تێڕوانینی خەڵک بگۆڕێت
لەبەر ئەوە ئەپڵ زیرەکانە سایکۆلۆژی بەکاردەهێنێت بۆ جوڵاندنی هەست و بڕیاردانی کڕیار بە نیشاندانی تەنها نوێترین پرۆماکس کە ئەویش ١٧یە
لە جیهانی ئەمڕۆ، لەگەڵ زۆربوونی هەڵبژاردەکان، بڕاندین و مارکێتینگ بە ڕێژەیەکی زۆر دەوەستێتە سەر بەکارهێنانی سایکۆلۆژی. ئەو کۆمپانیا و کەسانەی بلیمەتن لە گۆڕینی بیرکردنەوەو تێڕوانینی خەڵک براوەی بازاڕەکەن
هەمیشە لەبیرت بێت
بڕیاردانی کڕیار بۆ کڕینی بەرهەمێک لە ژێڕ کۆمەڵێک کارتێکەری گەورەو بچوکن، تێگەیشتن لەو کارتێکەرانەو بەکارهێنانی سایکۆلۆژی بۆ جوڵاندنیان کلیلی سەرکەوتنە.

