لەسەردەمی تەلەڤیزیۆنی ڕەش و سپی دەمانتوانی بە کاتژمێر سەیری یەک کەناڵ بکەین بێ ئەوەی سکرۆڵی بێ کۆتا بکەین بزانین چی خۆشتر هەیە
ئەوکاتی ژمارەی کۆنتێنتەکان سنورداربوون، ئەزموونی تەلەڤیزیۆنیش نوێ بوو. بەپێی کات کەناڵ و کۆنتێنت ڕوویان لە زیاد بوون کرد. پاش ساڵانێک سۆشیەڵ میدیا هات بە ملیۆنان کەناڵ و کۆنتێنتی خستە ناو دەستمان کە هەموو سکرۆڵێک ئەلگۆزیمێکی لە پشتە و کۆنترۆڵی سەرنج و هەست و سۆزمان دەکات
هەموو ئەوانە بەلایەک، ئەکاونتی سۆشیەڵ میدیاکەت وەکو کەناڵێک وایە. بینەریش ئەمڕۆ لە کەناڵی کەم نیە بگرە لێی نقوم بوە. سۆشیەڵ میدیاکان چرکە بە چرکەی سکرۆڵی بەکارهێنەر لێکدەدنەوە تا بڕیار لەسەر پۆستەکانی داهاتوو بدەن و بەکارهێنەر لە سکرۆڵ کردن بهێڵنەوە
کاتێک بەکارهێنەر سکرۆڵەکەی لە دیار پۆستێک ڕادەگرێت ئەوا چانس زۆرە کە پۆستەکە مانا و سودی هەبێ بۆی (لانی کەم ئەلگۆریزمەکە وابیردەکاتەوە)

پۆستەکانت ستراتیژیانە دابرێژە:
- لە جیاتی پۆستێکی (خۆشحاڵم بە تەواوکردنی بڕوانامەکەم لە..)، بنوسە (فڵان بڕوانامە یەک و دوو و سێی فێرکردم وەرە پێت بڵێم مانای چیە و تۆ دەتوانی چی بکەی). کامیان بەهێزترە؟
- کەمترین باسی هەستی خۆت بکە. نمونە نوسینی وەکو (خۆشحاڵم کەوا…). ڕاستیەکەی ئەوەیە هەستت بۆ کەس گرنگ نیە لە دونیای ئۆنڵاین (ببورە). لەجیاتی ئەوە ڕستەیەک بنوسە کە سەرنجی بینەر ڕابکێشێت بۆ نوسینەکەت
- ئەگەر پێویستت بەوەبوو بیروباوەڕی خۆت دەربارەی بابەتێک بڵاوبکەیەوە، داوای بەشداربوون لە بینەرانت بکە، بەم شێوەیە چاوی زیاتر ڕادەکێشیە نوسینەکەت و بینەر هەست بە مورتاحی دەکات قسەت لەگەڵ بکات
- نوسینەکانت بە سادەیی بنوسە و پۆینتەکە بە کورتی بگەیەنە. خۆی لەکاتی سکرۆڵ کردن خوێنەر شەڕێکی نەفسی لەگەڵ خۆی دەکات کاتێک سکرۆڵەکە ڕادەگرێت بۆ ئەوەی شتێک بخوێنێتەوە. بۆیە هەوڵبدە نوسینەکەت شایەنی ئەوە بێ کابرا بۆی بوەستێت
- قسەی نێگەتڤ یان خراپ باسکردنی کەسانی تر (ئەگەر چی شایەنیش بن) زیان بە بڕاندی کەسایەتیت دەگەیەنێت
مانای وانیە ئەگەر بەم شێوەی سەرەوەت نەکرد خوێنەر و بینەرت نابێت. بەڵام جیاوازییەکە لەوەیە کە بینەر چی بەخۆی دەڵێت و چۆن هەست دەکات کە کۆنتێنتی تۆ دەبینێت وە ئایە چاوەڕێی کۆنتێنتی زیاترت لێدەکات یاخود پاش سکرۆڵەکەی لەبیرت دەکات.
کۆتایی دەهێنین بەو نوسینە بە: هەموو کردار و قسە و پۆست و بیروباوەڕێک دەچێتە بازنەی بڕاندی کەسی. هەندێکیان بەهێزی دەکات و هەندێکیشیان دەیتوێنێتەوە.
